zagros news agency

سێ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە حاجیاوا گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی تەقینەوە لە قەزای حاجیاوا، شەش هاووڵاتی بوونە قوربانی، کە لە ئەنجامدا سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە پێک هاتوون لە ئافرەتێک و دوو منداڵ.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە هەر لە هەمان ڕووداودا سێ کەسی دیکە بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئافرەتن و لەئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی مەسیحی کۆبووەوە

گوران

کۆمپانیای مێتا بەهۆی یاسا نوێیەکەی ئوسترالیا زیاتر لە 544 هەزار ئەکاونتی لەکارخستووە

سەڵاح

عێراق ٦٠٠٠ زیندانی بیانی ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

سەڵاح