zagros news agency

گووڵ و پیشەسازیی ژیریی دەستکرد ڕووبەڕووی قەیرانی براندینگ و ناو لێنانی بەرهەمەکانیان بوونەتەوە

 

ڕاپۆرتێکی نوێی TechCrunch ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای گووڵ بەهۆی ناردنی پەیامی لێڵ و گۆڕینی بەردەوامی ناوی ئامرازەکانی Gemini، تووشی کێشەی براندینگ (Branding) بووەتەوە، بە شێوەیەک بەکارهێنەران و گەشەپێدەران ناکۆکن لە تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان مۆدێلەکان، ئەپڵیکەیشنەکان و خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی گووڵ.

ئەم کێشەیە تەنها تایبەت نییە بە گووڵ، بەڵکو گشت پیشەسازیی ژیریی دەستکردی گرتووەتەوە؛ کۆمپانیا گەورەکانی وەک OpenAI و Microsoft و Meta بەردەوام ناوی مۆدێلەکانیان دەگۆڕن یان پاشگری ئاڵۆزیان بۆ زیاد دەکەن، کە ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی شێواوی لەلای بەکارهێنەری ئاسایی.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە کە خێرایی گەشەکردنی تەکنەلۆژیاکە و کێبڕکێی بەپەلەی کۆمپانیاکان وایکردووە لە جیاتی دروستکردنی ناوی ڕوون و بەهێز بۆ براندەکانیان، بەردەوام ناوەکان تێکەڵ بکەن و بەکارهێنەران تووشی سەرلێشێوان بپۆشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە گەورەترین شارەکانی جیهان بە خێرایییەکی زۆرەوە نوقم دەبێت

سەڵاح

كۆمپانیای ریۆت کاتی نمایشکردنی یاری ڤالۆرانت راگه‌یاند

سەڵاح

کۆمپانیای YouTube چەند تایبەتمەندیەک زیاد دەکات

یاسین