zagros news agency

ڕاشفۆرد بە پەیامێکی فەرمی ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات

مارکۆس راشفۆرد، هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد، پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسگوزاریی قووڵی خۆی بۆ تەواوی ستاف و ئەندامانی یانەی بەرشەلۆنە دەربڕی بەرامبەر ئەو کاتە خۆشانەی کە ئەزموونێکی ئەرێنی و لەبیرنەکراویان بۆ دروستکردبوو.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە چێژی لە هەموو ساتێکی کارکردنی لەگەڵ یانەکەدا وەرگرتووە و یادەوەرییە تایبەتەکانی هەمیشە بە گرنگییەوە دەپارێزێت. لە کۆتاییشدا هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەی بۆ یانەکە و سەرجەم هاندەرانی لە وەرزی داهاتوودا خواست.

شایەنی باسە، مارکۆس راشفۆرد وەرزی ڕابردوو بە شێوازی خواستن لە مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لەم وەرزەدا ئەنتۆنی گۆردۆنیان گواستەوە ریزەکانیان، کۆتاییان بە ماوەی خواستنی ئەو هێرشبەرە هێنا و دەگەرێتەوە بۆ یانە ئینگلیزییەکەی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم گۆڵە دەچێتە مێژوو

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەئاسانی ریالیشی تێکشکاند هاتەوە پێشەنگ

یاسین

مان سیتی گرێبەستە مێژووییەکەی ڕاگەیاند

یاسین