كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، دوا زانیارییه‌كانی پڕۆسه‌ی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.
گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: “تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ زیاتر له 45 هه‌زار داواكاری له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی فهریضهی حه‌ج تۆمار كراون، پڕۆسه‌كه‌ش له سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.”
کاروان ستونی جه‌ختی له‌سه‌ر كاتی کۆتاییهاتنی پڕۆسه‌كه كرده‌وه و گوتی: “ڕۆژی چوارشەممە، 5/8/2026 كاتژمێر 12ی شه‌و، دوا مۆڵه‌ته بۆ ناونووسین. داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه تاوەکو کاتی دیاریکراو ناوی خۆیان تۆمار بکەن، چونكه ئه‌م ماوه‌یه بە هیچ شێوەیەک درێژ ناكرێته‌وه.”

