دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە بووە ماتەمین و شینی میلان،ئەمەش دوای کۆچی دوایی فرانک بارێسی گەورە ئەفسانەی بەرگریکارانی ئیتاڵیا و ئەی سی میلان،کە لەتەمەنی 66 ساڵی دڵی لەلێدان کەوت،یانەی ئەی سی میلان وەک وەفایەک بۆ بەرگریکارەکەی پێشووی دەیەوێت یاریگای سان سیڕۆ یان یەکەی مەشق و ڕاهێنانی یانەکە بکات بەناوی تاکو هەتا هەتایە ناوی ببێتە بەشێک لەیانەکە.
ڕۆژنامەی دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردوە ئەم بابەتە لەلایەن بەشێکی هاندەران و ستافی کارگێڕی یانەکە پێشنیار کراوە،بەڵام چاوەڕێی کات دەکرێت تاکو قسەی کۆتایی لەسەر بکرێت،ئەمەش بەهۆی ئەو حاڵە نەخوازراوە یانەکە تێیکەوتووە بەهۆی مردنی بارێسی و ئێستا میلان ڕۆڵی خاوەنی پرسەی ئەفسانەکە دەگێڕێت و یانەکە لەحاڵ پەرێشانیەکی گەورە خۆی دەبینێتەوە.
فرانک بارێسی لەساڵی 1977 تاکو 1997 یاری بۆ میلان کردوە و ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە دەستکەوتەکانی یانەکە،تەنانەت لەکاتی هەبوونی ئەو لەیاریگادا میلانیەکان گومانیان لە توندی بەرگری یانەکەیان نەدەکرد،دوای وازهێنانی لەیاری کردن لەبەر وەفای گەورەی بارێسی میلان درێسی ژمارە 6 شەشی لەیانەکەی نەداوەتە هیچ یاریزانێک.
“سەرکار ڕێبوار”

