دوای ئەوەی دوێنێ بارسێلۆنا گۆڵبارانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد یارییەکەی بە 6 گۆڵ لێبردەوە هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی کەتەلۆنیەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو ئاستەی تیپەکەی باسی هۆکارەکانی ئەو بردنەوەی کرد دەربارەی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەی موژدەی بەهاندەراندا.
فلیک دەربارەی بردنەوەکە وتی؛زۆر خۆشحاڵم ئاستی تیپەکەمان بەو شێوەیەیە بەڕاستی لامین و دی یۆنگ ئاستی خۆیان پێشکەش کرد هەرچەندە ئالاڤێس بەرگری توندی کرد،بەڵام ئێمە توانیمان گۆڵ تۆمار بکەین،یاری کردنی دی یۆنگ لە دڵی بەرگری ناچاری بوو ئەویش توانی کارێکی تەواو بکات،بەڵام نازانم بۆ داهاتوو لەوێ یاری دەکات یاخود نا چونکە ئێمە خاوەنی یاریزانی زۆر باشین لەو پێگەیە.
دەربارەی گۆڕانکاری کردن بە پێدرێ فلیک وتی؛من دەبووایە ئەوە بکەم چونکە کارتێکی زەردی هەبوو نەدبووایە لەدەستی بدەین بۆ یارییەکانی داهاتوو،دەبێت خۆمان ئامادە بکەینەوە بۆ یاری بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا،کە تەنها دوو ڕۆژی ماوە،گەڕانەوەی کریستێنسـن زۆر نزیکە و دەگەڕێتەوە مەشقەکانمان لەداهاتوو.
“سەرکار ڕێبوار”

