zagros news agency

عێراقچی: دانوستانەکانمان لەگەڵ عومان لەبارەی گەرووی هورمز لە قۆناغی کۆتاییدایە

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت لەبارەی گەرووی هورمز و ڕێکخستنی ڕێڕەوی هاتوچۆی کەشتیوانی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
عێراقچی لە لێدوانێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عومان لەسەر هێڵێکی دروست و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی نوێی هاوبەش لە ناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە کە ئەمنییەت و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز تەنیا بەرپرسیارێتی ئێران و عومانە و ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و نەوت، و هەر گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبردنیدا سەرنجی ته‌واوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕادەکێشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

دڵشاد

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌گرنه‌ به‌ر

یاسین

بەهۆی گرژییەکانی واشنتن و تاران نەوت بۆ سەرووی ٨٠ دۆلار بەرزبۆوه

یاسین