zagros news agency

حکومەتی هەرێم ئامادەکارییەکان بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەکانی لە بوودجەی ٢٠٢٧ی عێراق دەستپێدەکات

 

لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٧ ی حکومەتی فیدراڵی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ٢ ی ئابی ٢٠٢٦ ) بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆ كرا لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و دواین داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان ئەنجام بدرێت تاكو بتوانرێت خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو لەبوودجەی عێراق جێ بکرێتەوە.

شایەنی باسە ماوەی چەند مانگێکە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بەمەبەستی خەمڵاندنی بوودجەی پێویست بۆ مووچە و خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان لەگەڵ داواکردنی دامەزراندنی میلاکی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵ و گەڕانەوەی شایستەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی نەبوونی بوودجە و قەیرانی داراییەوە بۆیان خەرج نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا

دڵشاد

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین