عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت لەبارەی گەرووی هورمز و ڕێکخستنی ڕێڕەوی هاتوچۆی کەشتیوانی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
عێراقچی لە لێدوانێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عومان لەسەر هێڵێکی دروست و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی نوێی هاوبەش لە ناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە کە ئەمنییەت و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز تەنیا بەرپرسیارێتی ئێران و عومانە و ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و نەوت، و هەر گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبردنیدا سەرنجی تهواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕادەکێشێت.

