zagros news agency

ترەمپ : رێکەوتنم پێ باشترە لە بژاردەی سەربازی

سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، شەوی یەکشەممە بۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە واشنتن دەیەوێت دوو ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات؛ یەکێکیان سەبارەت بە کەنداوی هۆرمز و ئەوی دیکە لەسەر کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ناوەکی ئێران.

ترامپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەسەر فڕۆکەکەی بەرەو کۆشکی سپی، وتی ئەمریکا لەبارەی شێوازی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکات و هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەو دانوستانانە شەوی دووشەممە دەست پێ دەکەن و واشنتن هەر کاتێک پێویست بێت ئامادەی هەنگاو نانەوەیە.

هەروەها وتی: «ئێمە پلانمان هەبوو گەورەترین هێرش لە دژی ئێران لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەنجام بدەین.

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە: «پێم باشترە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت لەوەی هێرشی سەربازی بکرێتە سەری.

بەپێی قسەکانی، ئەمریکا بڕیاری هێرشی گشتی لە دژی ئێرانی هەبوو، بەڵام  عەرەبستانی سعودی، شازادە محەممەد بن سلمان، پێشنیاری هەڵبژاردنی ڕێگای گفتوگۆی کرد بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

ترامپ هەروەها وتی کە دوای ئەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکەی دا، ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوایان لێ کردووە هێرشەکە دوا بخات.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی سعودی (واس) ڕایگەیاند شازادە محەممەد بن سلمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دونالد ترامپ، جەختی لەسەر پێویستی پێشخستنی زمانی گفتوگۆ کرد بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هەردوو لا لەسەر گرنگی بەکارخستنی هەموو هەوڵەکان بۆ دابینکردنی ئارامی و ڕێخۆشکردن بۆ چارەسەری دیپلۆماسی گفتوگۆیان کرد، لەگەڵ ئاگادارکردنەوە لە مەترسی ڕاکێشان بۆ ململانێیەکی فراوانتر کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و جێگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت.

ترامپ لە کۆتاییدا وتی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکە بە خێرایی گەیشتن بە ڕێککەوتنەوە گرێدراوە، بە شێوەیەک کە ڕێککەوتنەکە دەبێت کردنەوەی تەواوی و دەستبەجێی کەنداوی هۆرمز و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی ناوەکی ئێران لەخۆ بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمساڵ یازده‌ حاجیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

سەڵاح

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین