zagros news agency

لە دیالە پێنج فەرمانبەر بە تۆمەتی بەهەدەردانی نزیكەی دوو ملیار دینار دەستگیرکران

 

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە عێراق دەستگیرکردنی پێنج فەرمانبەری لە لقی دەستەی گشتیی باج لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاشکرا کرا بەهۆی کەمتەرخەمییانەوە نزیكەی دوو ملیار دینار لە سامانی گشتی بەهەدەر دراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، کە ئەمڕۆ دووشەممە 3-8-2026، بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، تیمی هۆبەی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتنی دادوەری لە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دیالە، توانیویانە پێنج خەمڵێنەر لە فەرمانگەی باج دەستگیربکەن. بەهۆی کەمتەرخەمی ئەم فەرمانبەرانە لە کۆنەکردنەوەی باجی شایستە لە گۆڕەپانی فرۆشتنی ئاژەڵان (مەیدانی ئاژەڵان) و مەیدانی میوە و سەوزەی پارێزگاكە، هەروەها وەرنەگرتنی باجی داهات لە چەند باجدەرێک، زیانێکی زۆر بە سامانی گشتی گەیشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو دەستەی دەستپاکی لە ڕێگەی ڕێکارەکانییەوە توانیویەتی بڕی 703 ملیۆن و 403 هەزار دینار لە باجدەران وەربگرێتەوە و بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، جگە لەوەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بەسەر گواستراوە و نەگواستراوەکانی هەشت باجدەری دیکەدا سەپێنراوە.

لای خۆشیەوە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی بەعقوبە کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی، بڕیاری بەندکردنی بۆ تۆمەتباران بەپێی یاساکانی ماددەی (341) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاوەڕێ دەكرێت لە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی دوو بنێرێت

گوران

کوژرانی سەربازێکی سووریا و بەرپرسیارێتیی داعش

سەڵاح

لەنێوان ویژدانی نیشتمانی و یاسای جەنگەڵدا

سەڵاح