یانەی توتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ بەهێزکردن پێکهاتەکەی لەژێر ڕاهێنەرایەتی ڕووبێرتۆ دی زێربی، چاوی بڕیوەتە تواناکانی کۆدی گاکپۆی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول بۆ ئەوەی بکەێتە ئامانجی سەرەکی داهاتووی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەنووسی ناودار فابریزیۆ ڕۆمانۆ، کارگێڕی یانە لەندەنییەکە دەیەوێت خێرایی بداتە هەنگاوەکانی بۆ ئەوەی لە هەڵوێستی فەرمی لیڤەرپوول تێبگات سەبارەت بە ئەگەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەیە.
توتنهام کە لەم هاوینەدا بڕی 267 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە و شەش گرێبەستی ئەنجامداوە، دەیەوێت گاکپۆ بکاتە سورپڕایزی ئەم مۆسمەی گواستنەوەکان، هەرچەندە نرخی بازاڕی یاریزانەکە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول تاوەکو هاوینی 2030 درێژەی هەیە.

