zagros news agency

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

دوای پشکنینی پزیشکی و توێکاری لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد خوان گارسیای گۆڵپارێزی یەکەمی تیپەکەی بەهۆی پێکانی ئەژنۆی بۆماوەی سێ هەفتە لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و ناتوانێت بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان بکات.

بەپێی زانیارییەکان بێت گارسیا لە ئێسکی کڕکڕاگەی ئەژنۆی دووچاری ئازارێکی زۆر بۆتەوە،ئەمەش دوای ئەوەی لەیاری ڕابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڕایسینگ سانتادێر لە لالیگا نەیتوانی بەشداری گێمی دووەمی یارییەکە بکات،کە لەلایەن هانزی فلیکی ڕاهێنەری تیپەکەوە گۆڕانکاری پێکرا.

پزیشکەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە پێکانەکەی گارسیا پێویستی بە نەشتەرگەری نییە،بەڵام دەبێت پشووێکی باش بدات بۆ چاک بوونەوە،بۆ یاری داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڤییا ناتوانێت بەشداری بکات و لە یارییە نێودەوڵەتیەکانیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور دەکەوێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ جارێکی دیکە کەوتە داوی شکست

یاسین

ڤاڵڤێردی: خەونی گەورەی خۆی ئاشکرا کرد

ahamd.luqman

یامال چەند نهێنیەک دەدرکێنێت

یاسین