بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە کە پرۆسەی لێخۆشبوون و داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە ناو فەرمانگەکانی کارەبا مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.
بەمەبەستی کارئاسانی، لە تەواوی فەرمانگەکانی کارەبا لە ڕانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، سەنگەسەر، چوارقوڕنە، حاجیاوا و سەروچاوە فەرمانبەری تایبەت داندراون بۆ وەرگرتنی پارەکە. لەم پرۆسەیەدا سیستەمی ئی-پسولە (E-psula) بەکاردێت، کە ڕێگەیەکی دیجیتاڵی بەپەلە و ئاسانە بۆ پارەدان و تۆمارکردنی وەسڵەکان بە ئەلیکترۆنی تاوەکو بە شێوازێکی هاوچەرخ مامەڵەی هاوڵاتیان بەبێ دروستبوونی قەرەباڵغی جێبەجێ بێت.
بڕیاری داشکاندنەکە لە ٣ی ئابەوە دەستی پێکردووە و تا ۱۰ی ئەیلولی ۲۰۲٦ بەردەوام دەبێت. بەپێی ڕێنماییەکان، %٥٠ داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ دەکرێت، هەروەها %٢٥ داشکاندن بۆ کەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی و میری ڕەچاو کراوە.

