zagros news agency

بریکارەکەی ڤینسیۆس بۆمبێک دەخاتە نێو میدیاکان

مایکڵ ئۆرمارکی بەڕێوبەری کۆمپانیای ڕۆک نەیشنز،کە بریکاری کارەکانی ڤینسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X کردوە و نووسیویەتی؛لەندەن من دێم،با بچین.

ئەم تویتە وەکو بۆمبێک کەوتە نێو میدیاکان و وەکو ئاماژەیەکی گەورە دەبیندرێت بۆ ڕۆیشتنی ڤینسیۆس لە ڕیاڵ مەدرید،کە یانەی ئارسێناڵ و مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری یانەکە بەتەواوی هەوڵەکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئیمزا کردنی ئەو گرێبەستە گەورەیە و هەموو شتێک دەکەن لەپێناو هێنانی ڤینسیۆس لەم هاوینەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت ئارتێتا ڤینسیۆسی دڵنیا کردۆتەوە ئەگەر پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە بکات هەموو شتێکی بۆ دەکات لەپێناو وەرگرتنی ئەو ئارەزووانەی یاریزانەکە هەوڵی بۆ دەدات لەتۆپی پێدا و پاڵپشتی تەواوی دەکات لەپێناو خولیاکانی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لوکا مۆدریچ لە بەردەم بژاردەی مانەوە یان وازهێنان لە میلان

ahamd.luqman

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە

یاسین

مانچێستەر سیتی نرخی ڕۆدری دیاریکرد

sarkar