ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هەرێمی کوردستان یەکێکە لە گرنگترین دەروازە ستراتیژییەکانی عێراق بۆ هەناردەکردنی نه‌وت، و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە قازانجی هەموو عێراق دەبێت.
كه‌نعان خه‌یلانی بۆ زاگرۆس گوتی: ،عێراق لە دۆخێکی ئابووری هەستیاردا دەژی، چونکە زۆربەی داهاتەکانی پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە و هەر هەڵچوونێک لە نرخی نەوت یان هەر ئاڵۆزییەکی سیاسی و ئاسایشی، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دارایی و بودجەی وڵات دادەنێت و به‌م شێوه‌ی ئێستا بروات عێراق ده‌رچه‌ی ده‌رچونی نه‌وت و قه‌یران نه‌دۆزێته‌وه رووبه‌رووی كاره‌ساتی دارایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت عێراق هه‌نگاو بنێت ده‌روازه‌ی كوردستان بكاته هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری خۆی رزگار بكات به‌تایبه‌ت له‌سێكته‌ری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و نه‌وت چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی بەهێزکردنی ئابووری عێراق، چونکە درێژبوونەوەی ناكۆكییەکان زیان بە هەردوو لا دەگەیەنێت.لە ئێستادا، هەناردەکردنی نەوتی عێراق تاكه ده‌رچه‌ی له كوردستانه‌وه‌یه كه بره‌كه‌شی كه‌مه به‌ڵام هیوایه‌كی گه‌وره‌یه. هەرچەندە عێراق هەندێک ڕێگای تر وەک باشوور (بەندەری بەسڕە) هەیە، بەڵام ده‌رواوه‌ی كوردستان ستراتیژی و ئارامه بۆ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت.
راشی گه‌یاند: لەبەر ئەوە، هاوکاری و ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر نەک تەنها بەرژەوەندی هەرێمە، بەڵکو بەرژەوەندی هەموو عێراقە. هەر دواکەوتنێک لەم بابەتەدا، زیانی ئابووری و سیاسی بۆ هەردوو لا دروست دەکات.پێویستە هەرچی زووە حکومەتی فیدڕال هه‌نگاو بۆ ئه‌وه بنێـ كه كوردستان بكاته چه‌قی ستراتیژی ئابووری خۆی له ناوچه‌كه.

