zagros news agency

داشکاندنی قەرزی کارەبا لە ڕاپەڕین خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە کە پرۆسەی لێخۆشبوون و داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە ناو فەرمانگەکانی کارەبا مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

بەمەبەستی کارئاسانی، لە تەواوی فەرمانگەکانی کارەبا لە ڕانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، سەنگەسەر، چوارقوڕنە، حاجیاوا و سەروچاوە فەرمانبەری تایبەت داندراون بۆ وەرگرتنی پارەکە. لەم پرۆسەیەدا سیستەمی ئی-پسولە (E-psula) بەکاردێت، کە ڕێگەیەکی دیجیتاڵی بەپەلە و ئاسانە بۆ پارەدان و تۆمارکردنی وەسڵەکان بە ئەلیکترۆنی تاوەکو بە شێوازێکی هاوچەرخ مامەڵەی هاوڵاتیان بەبێ دروستبوونی قەرەباڵغی جێبەجێ بێت.

بڕیاری داشکاندنەکە لە ٣ی ئابەوە دەستی پێکردووە و تا ۱۰ی ئەیلولی ۲۰۲٦ بەردەوام دەبێت. بەپێی ڕێنماییەکان، %٥٠ داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ دەکرێت، هەروەها %٢٥ داشکاندن بۆ کەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی و میری ڕەچاو کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەیەکی دیکە برایەوە دادگا

سەڵاح

ئێران: هەناردەی نەوت بەردەوامە

یاسین

دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئەحمەد جانگیر لە ڕووباری زێی مەزن لە شێلادزێ

سەڵاح