zagros news agency

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.8.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئوون گیو شیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەری گرنگ و جێی بایەخی هاوبەشی نێوان هەردوولا كرا و جەخت لەسەر مێژووی دۆستایەتی بەهێزی نێوان گەلی كورد و گەلی كۆریای باشوور كرایەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک کونسڵی گشتی وڵاتەکە لە هەولێر لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانی بۆ خواست و، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتی و گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتەكە بۆ هەولێری پایتەخت و هەرێمی كوردستان كردەوە و ڕۆڵی ئاژانسی ( KOICA )ی کۆری لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانی پەرەپێدان و خزمەتگوزراییەكان لە ناوچەکەدا بەرز نرخاندن، هەروەها تیشكی خستەسەر دەرفەتدان و پێشكەشكردنی كارئاسانی زیاتر بە وەبەرهێنەر و کۆمپانیا کۆرییەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لەكۆتاییدا، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر، سوپاسی پێشوازی پارێزگاری هەولێری کرد و وێڕای ئەوەی ستایشی ئەو سەقامگیری، ئاوەدانی و پێشکەوتنە خێرایەی کرد کە هەولێری پایتەخت بەخۆیەوەی دەبینێت، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی گەشەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و کولتوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

ئاربێلوا؛ مباپێ بۆ باری سبەی ئامادەیە

یاسین