zagros news agency

دوای زیاتر لە مانگێک تەرمی هاوسەری وەزیرێکی ئیتاڵیا دۆزرایەوە

تیمەکانی ڕزگارکردنی ئیتاڵیا تەرمی “لویجی کاڤالاری” هاوسەری “ئوجینیا ڕوچیلا” وەزیری خێزانی ئیتاڵیایان لە دەریاچەی “ڤیکۆ” لە باکووری ڕۆما دۆزییەوە، ئەمەش دوای زیاتر لە مانگێک لە ونبوونی هات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا، غەواسەکان تەرمی کاڤالاری تەمەن 84 ساڵیان لە قووڵایی نزیکەی 18 مەتر و لە دووریی نزیکەی 1 کیلومەتر لەو شوێنەی لە 27ـی حوزەیرانی رابردوو لێی ون ببوو، دەرهێناوەتەوە.
کاتێک کاڤالاری لەگەڵ هاوسەرەکەی لەسەر بەلەمێکی بچووک بوونە و خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوەکەوە؛ بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێییەکان، بۆ چەند ساتێک دەرکەوتووەتەوە و گوتوویەتی هەست بە خراپی تەندروستیی خۆی دەکات، بەڵام پێش ئەوەی بەلەمەکە جێگیر بێت، لەناو ئاوەکەدا بێسەروشوێن بووە، دوابەدوای ڕووداوەکە، پرۆسەیەکی بەرفراوانی گەڕان بە بەکارهێنانی ژێردەریایی، ئامێری سۆنار و کامێرای ژێر ئاو دەستی پێکرد.
لای خۆشییەوە “ئوجینیا ڕوچیلا”ی تەمەن 72 ساڵ، کە وەزیری خێزان و یەکسانیی دەرفەتەکانە لە کابینەی جۆرجا میلۆنی، ڕایگەیاند، دۆزینەوەی تەرمی هاوسەرەکەی کۆتایی بە “قۆناغێکی تراژیدیی چاوەڕوانی” هێناوە و سوپاسی تیمەکانی فریاکەوتنی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی (پۆرتاڵی کار)ی راگەیاند

یاسین

ئێران: وەستاندن لە پیتاندنی یورانیۆم بۆ ٦٠٪ لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکان دەبێت

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت

یاسین