zagros news agency

پزیشکیان : هیچ دووبەرەکیەک لە نێوان حکومەت و سوپادا نیە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە لێدوانەکانیدا کە تەلەفزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن دووبەرەکی لە ناوخۆی وڵاتدا دروست بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش نامەیەکی رێبەر سەبارەت بە یاداشتی لێکگەیشتن لەگەڵ واشنتن کردووە بە بیانوو.

سەبارەت بە دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی، پزیشکیان بە توندی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و گوتی: “من دەستلەکارناکێشمەوە و لە پۆستەکەم دەمێنمەوە. ئەگەر بمەوێت دەستلەکاربکێشمەوە، بە شێوەیەکی فەرمی رایدەگەیەنم.”

ئەمەش دوای ئەوەی محەمەد باقر خەرازی ئەمینداری گشتیی حزبوڵلای ئێران و کەسی نزیکی عەلی خامنەیی بانگەسەی ئەوەی کردبوو کە پزیشکیان لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە 28 جار هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە و موجتەبا خامنەییش وتوویەتی ئەگەر جارێکی دیکە داوای دەستلەکارکێشانەوە بکات، رەزامەندی لەسەر دەدات.

پزیشکیان جەختی کردەوە، حکوومەتەکەی هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ هێزە چەکدارەکان هەیە و ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، باس لە بوونی ململانێ لە نێوان حکوومەت و دامەزراوە سەربازییەکان دەکەن. ئەو گوتی ئەو لایەنانەی هەوڵی نیشاندانی ناکۆکی لە نێوان ئەو و رێبەر دەدەن، ئامانجیان لاوازکردنی حکوومەتە.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد، هەڕەشەکردنی دەستلەکارکێشانەوە پێچەوانەی ویستی رێبەرە، کارێکی نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بەو کەس و هێزە سەربازییانەی کە لەگەڵ حکوومەت کار دەکەن.

موجتەبا خامنەیی لە دوای وەرگرتنی پۆستی رێبەر وەک جێگرەوەی باوکی (عەلی خامنەیی) کە لە 28ـی شوباتدا لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا، تا ئێستا بە شێوەیەکی گشتی دەرنەکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

دڵشاد

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هیچ مەترسییەکی ئەمنی نییە

سەڵاح

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پیرۆزبایی له‌ ده‌نگی كوردستان كرد

سەڵاح