zagros news agency

‎مارکۆ ڕۆبیۆ: ئێران باجێکی گەورە دەدات

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئێران «ئامادەی گەیشتن بە ڕێککەوتن نییە»، هەروەها ئاگاداری دا کە باجی ئەو هەڵوێستە دەدات.

ڕۆبیۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان لە شاری مانیلا وتی: «باجی ئەوەی ئێران دەیدات، شەو بە شەو زیاتر دەبێت، هەتا کاتێک بگەڕێتەوە بۆ هۆشیاری.» ئەو هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێران هیچ جۆرە چەکی ناوەکی نەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی ئێران حوسییەکانی فریوداوە پێویستە ئەوانیش هێرشەکانیان بوەستێنن .

سەبارەت بە پرسی ئۆکراینیش، ڕۆبیۆ جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی پێشنیارە نوێکان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پەسەندکراو کە بتوانێت کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025 رادەگەیەنرێت

سەڵاح

سوودانی: بەغدا هەوڵی نزیککردنەوەی تاران و واشنتن دەدات

سەڵاح

لێژنەی ناوەندیی پەرەپێدانی بانگ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری بانگبێژان تاوتوێ دەکات

سەڵاح