لە هەواڵێکی نوێیدا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد،ئینریکی سانتیاگۆ وتەبێژی هاوپەیمانی چەپ لەپەڕلەمانی ئیسپانیا نووسراوێکی خستۆتە بەردەمی سەرۆکایەتی و داوا دەکات سکاڵا لەدادگا نێودەوڵەتیەکان بکرێت تاکو مەغریب دوور بخەنەوە لە سەرجەم مافەکانی میوانداری مۆندیالی 2030.
لەلێدوانێکدا ئینریکی سانتیاگۆ ڕایگەیاند؛ئێمە ڕیز لەسەروەری هەموو خاکێک دەگرین،بەڵام دەبینن لەماوەی ڕابردوودا چۆن سنووری وڵاتەکەمان بەزێندرا و ئێمە کەوتینە حاڵەتێکی خراپ،کە هەر لەم هۆکارەوە دەست پێدەکەین تاکو ئەوانی دیکە و دەمانەوێت دەنگمان بگاتە هەمووان.
مۆندیالی 2030 قەرار وایە لە مەغریب و پورتوگال و ئیسپانیا بەڕێوەبچێت،لە ئۆرۆگوایی و ئەرجەنتین و باراگوایش بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی مۆندیالەوە یەک یاری لەهەر وڵاتێکیان بەڕێوەبچێت،بەڵام ئەم ئاڵۆزیانەی پێش مۆندیالە دەبنە مەترسی بۆ پاڵەوانەتیەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

