zagros news agency

ئەستێرەیەکی ئەرجەنتین وازهێنانی لەیاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

دوای شکستەکەی یاری کۆتایی مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیا نیکۆڵاس ئۆتامێندی ئەستێرەی بەرگری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وازهێنانی لەیاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و یاریزانەکە مۆندیالی ئەمساڵی کردە کۆتا وێستگەی کاروانی وەرزشی لەگەڵ تانگۆ.

ئۆتامێندی تەمەن 38 ساڵ وەکو بەرگریکارێکی کارای یاری کردوە بۆ وڵاتەکەی،136 یاری بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامداوە، و خاوەنی 8 گۆڵە،کە لە 5 مۆندیالی جیاواز یاری کردوە،لەگەڵ تانگۆ توانیویەتی کۆپا ئەمریکای 2021 و 2024 بباتەوە لەگەڵ مۆندیالێک و فینالێزمای ساڵی 2022.

ڕۆژنامەکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردۆتەوە جگە لە ئۆتامێندی چەند یاریزانێکی دیکە واز لەیاری نێودەوڵەتی دەهێنن،کە ئەمەش باری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین قورس دەکات،بەتایبەت بۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە،کە دەبێت شوێنگرەوی نوێ بدۆزێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سزای قورس چاوەڕێی هەڵبژاردەی سەنیگال دەکات

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

یاسین

بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا

یاسین