zagros news agency

تۆڕی کۆمەلایتی X داهاتی وێنە و ڤیدیۆ کۆپیکراوەکان دەبڕێت 

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی X وەرگرتنی ئەندامی نوێی لە سیستەمی کۆنی بەشداریکردنی داهاتی ڕیکلامەکان ڕاگرت و بەرنامەیەکی نوێی بە ناوی Original Content Rewards خستە گەڕ کە تەنها پارە بەو کەسانە دەدات کە ناوەڕۆکی ڕەسەن و بابەتی خۆیان بڵاودەکەنەوە.

بەرنامە نوێیەکە تەنها پارە بەو پۆستانە دەدات کە بیرۆکە و شیکاری و وێنە یان ڤیدیۆکانیان هی خۆیانن یان گۆڕانکاری و بڕیاری بەپێزیان خستووەتە سەر پۆستی کەسانی تر بۆ سوودمەندبوون لە داهاتی نوێ پێویستە بەکارهێنەر بەشداری Premiumی هەبێت و کەمتر لە ٥٠٠ فۆڵۆوەری پشتڕاستکراوەی نەبێت و لە ٩٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ هەزار بینینی پۆستەکانی سەر پەڕەی سەرەکی لەلایەن.

بەکارهێنەرانی پرێمیۆمەوە تۆمار کردبێت پۆستکردنەوەی کارەکانی کەسانی تر یان تەنها نووسینی کورتە شیكارییەک لەسەر ڤیدیۆی خەڵکیتر چیتر داهاتی نابێت و ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ بنبڕکردنی ئەو هەژمارانەی تەنها پۆستی کەسانی تر کۆپی دەکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ئەپل هێدسێتی ڤیژن پرۆی نوێکردەوە

یاسین

کۆمپانیای سامسونگ پەخشکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتی 2024 راگەیاند

سەڵاح

کارمەندێکی بەشی سەلامەتی لە کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دەستی لە کار کێشایەوە و ڕەخنەی توند لە کەلتووری ناوخۆیی کۆمپانیاکە دەگرێت

سەڵاح