zagros news agency

تەکنەلۆژیا داهاتی چێشتلێنەران دەخاتە مەترسییەوە

 

تایبەتمەندییەکی تایبەت بە ڕێچکەی خۆراک لە ئامێرە نوێیەکەی ئەپڵدا مشتومێکی گەورەی لەبارەی داهاتی نووسەران و سایتە سەربەخۆکانی تایبەت بە چێشتلێنانی ئۆنلاین دروستکردووە، بە جۆرێک کە دەتوانێت پوختەی پێکهاتەکان و هەنگاوەکان پێشکەش بکات بەبێ پێویستی بە سەردانیکردنی ماڵپەڕە ڕەسەنەکان.

ئەپڵ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ڕێچکەی خۆراک لە ئامێرە نوێیەکەی خۆیدا بە ناوی “هۆم ڤیو” خستووەتەڕوو، کە ئەمەش نیگەرانی و پرسیاری زۆری لەبارەی داهاتووی ناوەڕۆکی تایبەت بە چێشتلێنان لە ئۆنلایندا دروستکردووە. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت پێکهاتەکان و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی خواردن بە شێوازێکی کورت نیشان بدات، بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر ناچار بێت وتار و بابەتە بنەڕەتییەکان بخوێنێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “ذا فيرج”، ئەم ڕەوتە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەردانیکردن و بینینی ڕیکلامەکان، ئەمەش زیانێکی گەورە بە داهاتی نووسەران و دروستکەرانی ناوەڕۆک دەگەیەنێت کە لە ڕێگەی بینینی ڕیکلام و بەستەرەکانی مارکێتینگەوە بژێوی خۆیان پەیدا دەکەن.

سەەڕای ئەوەی کە ئەم شێوازە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا لەوانەیە ببێتە هۆی فەرامۆشکردنی زانیاری و وردەکارییە گرنگەکان کە زۆر جار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی چێشتلێنان یان گۆڕینی کەرەستەکان پێویستن. لە لایەکی ترەوە، کێشەکە تەنها لەم ئامێرەدا کۆابوونەتەوە، بەڵکو بەکارهێنانی مۆدێلی “جیمنای” لەلایەن گووگڵەوە بۆ نیشاندانی پوختەی ڕێچکەکان ڕاستەوخۆ لە ئەنجامی گەڕاندا، مەترسییەکی گەورەتر دروست دەکات. وەک چۆن بێتینا ماکالینتال، گەورە پەیامنێری ماڵپەڕی “ئیتر” ئاماژەی پێ دەکات، ئەم ئامرازانە پەیوەندی نێوان دروستکەرانی ڕێچکە و بینەرەکانیان تێکدەدەن و ماندووبوونی ئەو کەسانە پشتگوێ دەخەن کە کات و توانای خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک تەرخان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەکردنی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزى

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

دڵشاد