zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 09-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش نزیک دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.

​هەروەها کەشوهەوای سبەی دووشەممە 10-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە جیاوازی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکان بەرز ببنەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر: ئەمڕۆ 42  |  سبەی 43

​سلێمانی: ئەمڕۆ 41  |  سبەی 41

​دهۆک: ئەمڕۆ 40  |  سبەی 41

​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 42  |  سبەی 42

​گەرمیان: ئەمڕۆ 46  |  سبەی 47

​زاخۆ: ئەمڕۆ 41  |  سبەی 43

​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43  |  سبەی 43

​ئاکرێ: ئەمڕۆ 42  |  سبەی 43

​پیرمام: ئەمڕۆ 39  |  سبەی 40

​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 30  |  سبەی 31

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌حمود محه‌مه‌د سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستان: سه‌ردانی كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ سوریا پرسی كوردی بردوه‌ته‌وه‌ قۆناغێكی گرنگه‌وه‌

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەت بۆ زاگرۆس: پێویسته‌ ئێمه‌ش بزانین له‌ده‌روازه‌كانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت نه‌ك جێبهێڵدرێت بۆ میلیشیكان

یاسین

سبەی پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین