بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 09-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش نزیک دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
هەروەها کەشوهەوای سبەی دووشەممە 10-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە جیاوازی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکان بەرز ببنەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
سلێمانی: ئەمڕۆ 41 | سبەی 41
دهۆک: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 47
زاخۆ: ئەمڕۆ 41 | سبەی 43
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
پیرمام: ئەمڕۆ 39 | سبەی 40
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 30 | سبەی 31

