zagros news agency

ئاهەنگی هاوژینیی تۆم هۆلاند و زێندایا بەنهێنی بەڕێوەچوو

ئەکتەرانی ناسراوی هۆڵیوود تۆم هۆلاند و زێندایا ڕێوڕەسمی هاوسەرگیرییان لە بەریتانیا بە ئامادەبوونی خێزانەکانیان ئەنجامدا.

ڕێوڕەسمەکە لە هەشتەمی ئاب لە هۆتێلی بێڤەربڕوک لە ناوچەی سەرەی بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە پێشتر لەسەرەتای 2025 نیشانەکردنی خۆیان ڕاگەیاندبوو.

پەیوەندی ئەوینداریی ئەم دوو ئەکتەرە لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرە فیلمی “Spider-Man” دەستی پێکرد و بەردەوام درێژەی کێشا.

هۆلاند لە چاوپێکەوتنێکدا دیاریکرد، بنەماڵەکەی ئامادەی ڕێوڕەسمی ڕاستەقینە بوون و وێنە بڵاوکراوەکانی دیکە دروستکراوی ژیریی دەستکرد بوون. ئەوان تەنیا خێزان و هاوڕێ نزیکەکانیان بانگهێشت کردبوو تاوەکو دوور لە چاوی کامێراکان ئاهەنگ بگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر چونی شاندێکی دانوستانکاری پارتی بۆ بەغدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

گوران

وەزیری دارایی فیدراڵ: سیستمی ئەلیکترۆنی لە دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت

سەڵاح

‎ترامپ: ئامانجی سەرەکی شەڕ، ڕێگریکردنە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێران

گوران