په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیانێكی زۆری به ئابووریی عێراق و كوردستان گه‌یاندووه، دوو كابینه‌یه له حكوومه‌تی عێراق هۆشداری ده‌ده‌ین، به‌ڵام دیاره رێكاره ئه‌منییه‌كان به‌هێز نه‌بوون.
جه‌وهه‌ر نامیق سواره، پەرلەمانتاری كوردستان، بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌رهه‌می رۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه زۆر كه‌می كردووه و له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه بۆ خوار 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه دابەزیوە كه ئه‌مه زیانێكی زۆری به ئابووریی عێراقیش گه‌یاندووه، چونكه دواجار داهاتی نه‌وتی كوردستان بۆ هه‌موو عێراقه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیای سۆمۆ، به‌ڵام ئێمه سه‌ر له‌وه ده‌رناكه‌ین، بۆچی دوو كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراقە به‌رده‌وام به‌غدا ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان ڕابگرن، به‌ڵام رێكاری پێویست ناگیرێته‌به‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه زیانێكی زۆر به كه‌رتی وزه‌ی له كوردستان گه‌یاندووه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می به‌نزینی ناوخۆیی و رێژه‌ی كاره‌با و نه‌وت و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی دیكه گەیاندووه، تێناگه‌ین بۆچی نه‌توانراوه رێگری له‌م هه‌موو هێرشانه بكرێت، له‌كاتێكدا هه‌موو راپۆرته‌كان هه‌ن و زانیارییه‌كان لای حكوومه‌تی عێراقن كه كێن ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن و له كوێوه مووشه‌ك ده‌هاوێژن؟“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”ئەگەر لە عێراقدا کورتهێنانی مووچە لە مانگێکدا گەیشتبێتە ئاستی زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار، ئه‌ی ئه‌وه كێییه ده‌یه‌وێت بودجه‌ی عێراق كورتهێنانی زیاتری هه‌بێت و رێكاری له‌به‌رانبه‌ر ناگیرێته به‌ر؟ بۆیه ئه‌م پرسانه ده‌بێت لە په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر بكرێت و وه‌زیری تایبەتمه‌ند بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت و هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و هێرشانه بخرێنه روو، هەروەها كورتهێنانی بودجه‌ی عێراقیش بخرێته روو، چونكه به‌م شێوه‌ی ئێستا بڕوات عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره دارایی ده‌بێته‌وه.“

