zagros news agency

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

 

وەک پێشتر ئاماژەمان پێدابوو، ئەو مامۆستا بەڕێزانەی قوتابخانەکانیان بەشدار نابن لە پرۆسەی زانستخوازیی بەردەوام (هەگبەی مامۆستا)، بەستەرێکیان ( لینک ) بۆ دادەنرێت تا بتوانن ڕاستەوخۆ چالاکییەکانیان بە ئەلیکترۆنی لەلایەن خۆیانەوە تۆمار بکەن. بەستەری ئاماژەپێکراو ئامادەیە و دەتوانن سوودی لێ وەربگرن، لەگەڵ بیرهێنانەوەی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە کە گرنگن بۆ مامۆستایانی بەڕێزی بەشدار لەم پرۆسەیەدا:

١- هەر قوتابخانەیەک کەمتر لە ٥٠٪ی مامۆستاکانی بەشدار بن، ئەوا بەشداربوون (بۆ قوتابخانەکە) هەژمار ناکرێت، بەڵکو مامۆستاکانی ئەو قوتابخانانەش دەتوانن ڕاستەوخۆ خۆیان چالاکییەکانیان تۆمار بکەن.
٢- بۆ تۆمارکردنی چالاکییەکانتان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، پێویستە ڕەچاوی ڕێبەری زانستخوازیی بەردەوام (هەگبەی مامۆستا) بکەن کە وەزارەت هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاوی کردەوە.
٣- ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەشدارن و قوتابخانەکەیان بەشداری ناکات یان کەمتر لە ٥٠٪ی مامۆستایانی بەشدارن، فلتەری پشکنین، وردبینیی دۆسیەکانیان و پەسەندکردنیان لەلایەن لیژنەیەک لە سەرپەرشتیارانەوە دەبێت کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردن لە وەزارەت پێکی دەهێنێت، تاوەکو دڵنیا ببێتەوە کە بەگوێرەی ستانداردەکانی ڕێبەری ئاماژەپێکراو بووە.
٤- ئەو چالاکییانەی لە فۆرمی زانستخوازیی بەردەوامدا (هەگبەی مامۆستا) هەن کە بریتین لە ١٦ چالاکی، لە ڕێککەوتی ١ی ٧ی ٢٠٢٦ تا ٣١ی ٥ی ٢٠٢٧ مافتان هەیە چالاکییەکانتان بە بەڵگەنامەکانەوە تۆمار بکەن کە لە نێوان ئەو دوو ڕێککەوتەدا ئەنجامتان داون.
٥- پاش کۆتاییی ساڵی خوێندن، لە مەراسیمێکی شایستەدا، پلەبەندیی یەکەم تا دەیەم لەسەر ئاستی کوردستان ڕادەگەیەنرێت. هەروەها ئەو قوتابخانە بەشداربووانەی بەشداربوونیان پەسەند دەکرێت (کە زیاتر لە ٥٠٪ی مامۆستاکانیان بەشدار بن)، بەڵگەنامەی ڕێزلێنانیان پێ دەبەخشرێت. هەروەها هەر مامۆستایەک نمرە بەدەستهاتووەکانی ٥٠ نمرە و بەرەو سەرەوە بێت، سوپاسنامەی فەرمی بە واژۆی وەزیر پێ دەبەخشرێت.

پەیمان خواجە
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١١ ی ١٠ ی ٢٠٢٦

بەستەری تۆمارکردنی چالاکیەکانتان : 🔻

https://www.e-parwarda.com/Personnel/FormApplications/TeacherForm#

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران؛ ئاگر بەستێکی 60 ڕۆژە و کردنەوەی گەرووی هورمز

گوران

دڵشاد

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆدەبێتەوە

سەڵاح