لەگەڵ نزیک بوونەوەی دەستپێکی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەوێتە نێو ئاڵۆزییەکی زۆری پێکان،بەتایبەت لەهێڵی بەرگریدا،کە یانەکە ئێستا دوو بەرگریکاری بەهۆی پێکانەوە دابڕاون و هەبوونی ڕۆدیگێر و هاوسن و کۆناتێ ناتوانێت یانەکە بخاتە نێو خۆشبەختی پتەوکردنی هێڵی بەرگری لەم وەرزە.
پێکانی ڕاول ئەسێنسۆ و ئیدێر مێلیتاو مۆرینیۆی پەرێشان کردوە و ڕاهێنەرەکەی دوودڵ کردوە لەوەی داوای گرێبەستێکی دیکە بکات بۆ بەرگری یاخود نا،چونکە ترسێک هەیە لە نوێ بوونەوەی پێکانی ئەژنۆی ڕۆدیگێر،لەگەڵ ئەوەشدا ئیبراهیما کۆناتێ دەرکەوتنێکی وای نەبووە لەگەڵ مێرێنگی،بەڵام ترس هەیە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نیشان نەدات.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردوە بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هیوایەکی زۆریان بە کۆناتێ هەیە بۆ توند کردنی هێڵی بەرگری تیپەکەیان و بەیاریزانەکەیان ڕاگەیاندوە دەرفەتێکی زێڕینت لەبەردەمە بۆ سەلماندنی خۆت،کە ئەم بۆشاییەی هەیە دەتوانێت تۆ نیشانی هەمووان بدات.
“سەرکار ڕێبوار”

