zagros news agency

پێداچوونەوە بە ڕێکارە باوەکانی چارەسەری ئازاری ئەژنۆدا

 

هەندێک لە ڕێکارە باوەکان لە چارەسەرکردنی ئازاری ئەژنۆدا ڕەنگە لەگەڵ پاشکۆ و دەرئەنجامی چاوەڕواننەکراودا ببن؛ هەر بۆیە پێویستە ناسراو بن و پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت. ئایا ئەژنۆکانت جاری وا هەیە بروسک دەکەن و ئازاریان هەیە؟ تۆ تەنها نیت، بەڵکو ملیۆنان کەس لە جیهاندا بە دەست نیشانەکانی زاراوەی تێکچوونی جومگەی ئەژنۆ (ئەستۆئارترایت) دەناڵێنن.

لەگەڵ چارەسەرەکان ئاشنا به:

ئیبوپڕۆفین (Ibuprofen): بەکارهێنانی درێژخایەنی (بۆ ماوەی چوار ساڵ یان زیاتر) دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی ئازار، کەمتوانایی جووڵە، ڕەقبوونی جومگە و خێراکردنی پرۆسەی داڕمانی جومگە.
تۆپی کورتۆن (کورتیزۆن): ئەگەرچی لە کورتماوەدا ئازار کەم دەکاتەوە، بەڵام لێدانی دووبارەوانە مەترسیی نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ زیاد دەکات و کاریگەریی ژەهراوی لەسەر شانەی غۆزروفی هەیە.
نەشتەرگەریی مێنیسک: لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن نەشتەرگەریی دەرهێنانی بەشی دڕاوی مێنیسک جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ چارەسەری ساختە نییە و لە درێژماوەدا ئەگەری تووشبوون بە ئارترۆز و گۆڕینی جومگە زیاد دەکات؛ بۆیە پێشنیار دەکرێت چارەسەری نانەشتەرگەری وەک فیزیۆتراپی هەڵبژێردرێت.
دانیشتن و بێجووڵه: مەترسیدارترین هەڵبژاردەیە، چونکە بێجووڵەیی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە زیادبوونی مەترسیی ئارترۆز و توندتربوونی ئازارەوە هەیە (تا ٦٠% مەترسییەکە زیاتر دەکات).
کاریگەرترین چارەسەر (رۆیشرن): پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە رۆیشتن هەرزانترین، بەردەستترین و کاریگەرترین ڕێکارە بۆ پاراستنی پێکهاتەی فیزیکیی ئەژنۆ و کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئارترۆز.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی سەرئێشەی بەردەوام

lana

سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ توشبووانی چەوری جگەر

lana

کاریگەرییەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ

lana