هونەرمەندی کورد، نەجمەدین غوڵامی لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دەربەندیخان، سەردانی شاری دەربەندیخانی کرد و رێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ سازکرا.
هونەرمەند لەلایەن ئامانج محەممەد، قائیمقامی دەربەندیخان لە دیوانی قائیمقامیەت پێشوازی لێکرا. دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دەربەندیخانی کرد و لەلایەن حەسەن حەمەساڵح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، خەڵاتی رێز و وەفای پێبەخشرا.
دواتر غوڵامی سەردانی پێشانگەی شێوەکاریی سەنتەری چالاکی گەنجانی کرد، لە بەرسرکردنەوەی گروپی موزیکی دەربەندیخان و سەنتەرەکە، چەند بەرهەمێکی گۆرانی پێشکەش کران.

