zagros news agency

هەڵپەڕکێی کوردی لە پۆڵەندا پێشکەشکرا

تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر، بە نوێنەرایەتی کوردستان، بەشدارییەکی بەرچاوی لە فێستیڤاڵی فۆلکلۆری میللەتان لە شاری پۆسکی وڵاتی پۆڵەندا تۆمار کرد.

ئەم بەشدارییە نێودەوڵەتییە لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بەڕێوەچوو، تێیدا شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەندین چالاکی کلتوری و هونەرییان پێشکەش کرد.

لە بەرامبەر نمایش و چالاکییەکانی تیپەکەدا، ئەندرێی نۆواکۆڤسکی، پارێزگاری شاری پۆسک، خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەخشییە شاندی هەرێمی کوردستان.

تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،، تا ئێستا بەشداریی لە دەیان فێستیڤاڵ و چالاکیی نێودەوڵەتی و نێوخۆییدا کردووە.

ئەم بەشدارییە وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ناساندنی کولتوور و هونەری کوردی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێرەوە

دڵشاد

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

هەفتەی شەشەمی سینەمای گەڕۆک لە چاکسازی گەوران

ART