ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ زووترین كات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من راده‌گه‌ێنێت

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندا لە كاره‌كانی دا پیشەنگ بووە، تا ئێستا له‌ سه‌دا ٧٥ پێشمه‌رگه‌ توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه‌ .

پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ كارتی زیاتر له‌ بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌ .

له‌مانگی نیسان دا لەقۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پیشمەرگە مووچەیان لەریگای هەژماری من وه‌رگرتوە.

سوپاسی تیمی هەژماری من لە حكومەتی هەریمی كوردستان دەكەین، چونكه‌ بۆ بەردەوامیدان بە پروسەكەو سەرکەوتنی بەردەوام له‌گه‌ڵمان لە هاوكاری و هەماهەنگی دان.

لێره‌وه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ڕاده‌گه‌ێنێت كه‌ بریتیه‌ له‌ ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ و جێبه‌جێكردنی وه‌رگرتنی مووچه‌ به‌ڕێگای ئه‌لكترۆنی.

 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌ وبه‌رنامه‌كان ژمێریاری گشتی

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ناڵى ئاسمانى حوڕه‌ عێراق داده‌خرێت

یاسین

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی ساز دەكات

دڵشاد

بارسا چاوی لە یاریزانێکی هۆڵەندییە

یاسین