zagros news agency

ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی “هیند ڕەجەب” و ١٥ کارمەندی فریاگوزاری دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لەبارەی دوو هێرشی کوشندە و دیار بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەستپێدەکات. یەکێک لەو ڕووداوانە تایبەتە بە کوژرانی “هیند ڕەجەب”ی تەمەن ٥ ساڵ و خێزانەکەی، هەروەها کەیسەکەی تر تایبەتە بە کوژرانی ١٥ کارمەندی فریاگوزاری فەڵەستینی.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە ئەم بڕیارە دوای پێداچوونەوە بە ١٥٠ ڕووداو و شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانیان لە کاتی جەنگی غەززەدا دێت. تا ئێستا سوپا بڕیاری کۆتایی لەسەر پێنج کەیس داوە.

لە لایەکی ترەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە سێ هێرشی تر ناکات کە بوونە هۆی کوژرانی کارمەندانی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی وەک “چێشتخانەی ناوەندیی جیهانی” (World Central Kitchen) و “پزیشکانی بێ سنوور”.

کەیسی “هیند ڕەجەب” یەکێک بوو لەو ڕووداوانەی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە، کاتێک ئەو کچە تەمەن پێنج ساڵانە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەگەڵ تەرمی کەسوکارە کوژراوەکانی مابووەوە و داوای هاوکاری دەکرد، بەڵام دواتر خۆی و ئەو تیمە فریاگوزارییەش کە بۆ ڕزگارکردنی چوون، گیانیان لەدەستدا.


هەواڵی پەیوەندیدار

قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە هەڵگیرا

سەڵاح

ئەمەت دەزانی ..

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ و پیاو ماقولانی عەرەب لە قەزای مەخمور دەکات

یاسین