شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى واشنتۆن ده‌كات شوبات 5, 2024 شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ريكايه و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت. شانده‌كه له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه. به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و دیپلۆماسی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ردانه‌که‌دا، یاوه‌ریی به‌ڕێز سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.