zagros news agency

ئەرجەنتینی دوای مێسی دەکەوێتە حاڵەتێکی نەخوازراو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپی پێی ئەرجەنتین کەوتە حاڵەتێکی نەخوازراو و نائارامی دوای ئەوەی لەیارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ڕکابەری مێژوویی کرد،بەڵام لەیارییەکەدا ئەوەی ڕوویدا ئارامی لەدڵی هەوادارانی تانگۆ برد و ئومێدێکی کەمیان لەدڵدا ماوە سەبارەت بەو هەڵبژاردەیە.

ئەرجەنتین یەکەمین یاری لەدوای مێسی شکستی هێنا،کاتێک یارییەکە تەواو بوو هاندەران زۆر ناڕازی بوون لەئاستی هەڵبژاردەکە،پێیانوایە ئێستا بەبێ هیچ ڕۆحیەتێکی یاریزانەکان یاری دەکەن وەک بڵێی بەزۆر لەیاریگا ڕاگیراون،بەشێکی هاندەرانیش فیکەی ناڕەزاییان ئاڕاستەی یاریزانان دەکرد لەکاتی یارییەکەدا.

لە گرینگترین بەشی ناڕەزاییەکاندا ئامادە نەبوونی بەشێکی زۆری هاندەران بوو لەیاریگا ئەمەش بەهۆی زۆری نرخی بلیتەکان بوو،کە یاریگا لەهەندێ شوێندا بێدەنگی باڵی بەسەردا کێشا بوو بەهیچ شێوەیەک لە یاری ئەرجەنتین نەدەچوو ئەم ڕووداوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانکرا و بایرنیش شکستی هێنا

یاسین

کۆناتێ دوو بژاردەی قورسی لەبەردەمە

یاسین

ئەرجەنتین پێشنیازێکی نۆی بۆ فینالێسیما دەکات

یاسین