zagros news agency

ئوسترالیا لەبارەی گۆرانییەکی مادۆنا دەکۆڵێتەوە

ئوستڕالیا ڕێکاری نوێ بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە بواری هونەردا دەگرێتە بەر، ئەمەش دوای ئەوەی وەشانە نوێکەی گۆرانی “Like a Prayer” ی هونەرمەند مادۆنا کەوتە ژێر کاریگەری ڕێساکانەوە.

ئەنجومەنی پیشەسازی تۆمارکردنی ئوسترالی پێوەرەکانی توندتر کرد، بە مەبەستی پاراستنی ڕۆڵی مرۆڵ لە دروستکردنی بەرهەمە هونەرییەکاندا.

ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات تەنیا ئەو بەرهەمانە بخاتە ڕێزبەندی فەرمی کە جەوهەری مرۆیییان تێدا دیارە.

بەپێی ڕێنماییەکان، بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد لە قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا قەدەغە نەکراوە، بەڵام پێویستە داهێنانی مرۆیی بەردەوام بنەمای سەرەکی کارەکە بێت.

بڕیارە لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکرین، بەمەش ئالنگاری نوێ لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ژیرییە دەستکردەکان دروست دەبێت.

ئەم هەنگاوە لە پێناو پاراستنی مافی هونەرمەندانە، تاوەکو بەرهەمە ڕەسەنەکان تەنیا لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکاندا بمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیومۆتی شالامێ و کایلی جێنەر پلانی تایبەتیان بۆ وەرزی خەڵاتەکان هەیە

ART

شکستێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فیلمی ژیاننامەی بڕوس سپرینگستین لە بۆکس ئۆفیسدا

ART

پینک لەپێناو خەونی کچەکەی لە کالیفۆرنیاوە بەرەو نیویۆرک کۆچ دەکات

ART