zagros news agency

د. ویداد ئاکرەیی پەڕتووکە یاداشتنامەکەی بە زمانی ئیسپانی بڵاوکردەوە

د. ویداد ئاکرەیی، چالاکوانی دیاری مافەکانی مرۆڤ و شارەزای بواری تەندروستی، ڕایگەیاند، پەڕتووکی یاداشتنامەکەی بە ناونیشانی “کچی کوردستـان: ژیانێک بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی”، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئیسپانی و ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕێگەی ئامازۆنەوە بەردەستە.

 

لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، د.ویداد ئاماژەی بە گرنگیی وەرگێڕان داوە و نووسیویەتی: “وەرگێڕان تەنیا گۆڕینی وشەکان نییە؛ بەڵکو بەشکردنی دڵە لەگەڵ بێنەر و خوێنەرێکی نوێدا”. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە پشتیوانیی ڕێبازەکەیان کردووە لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا و داوا دەکات هەواڵەکە بگەیەننە خوێنەرانی ئیسپانی.

 

وەک تەواوی دەستپێشخەرییەکانی دیکەی، د. ویداد ڕایگەیاندووە، تەواوی داهاتی فرۆشتنی ئەم پەڕتووکەش بۆ کار و دۆزە مرۆییەکان تەرخان دەکرێت.

 

ویداد ئاکرەیی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەندروستیی نێودەوڵەتی و پەتاناسی، هاودامەزرێنەری ڕێکخراوی “دیفێند ئینتەرناشناڵ”ـە. لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نێودەوڵەتیی پفێفەر Pfeffer لە 2014، خەڵاتەکەی پێشکەش بە دانیشتووانی کۆبانێ، شەنگال و کرستیانە چەوساوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

 

بەهۆی خەباتە بەردەوامەکانی لە بواری مافەکانی مرۆڤ، داماڵینی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان، چەندین خەڵاتی جیهانیی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی Pacem in Terris لە 2017 و خەڵاتی Simply Woman Harmony لە 2018 ورگرت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا بە بەهای 360 ملیۆن دۆلار چەک بە تایوان دەفرۆشێت

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

سەڵاح