zagros news agency

لە پێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی فەرمانگەی ژینگەی سۆران پێشوازی لە دەستپێشخەریی مامۆستایەک دەکات

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کلتووری پاراستنی ژینگە و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوە حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکی زانستی و خۆبەخشانەی مامۆستایەک کرد.

هەژار ماهر عبدالرحمن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، پێشوازی لە مامۆستا (ڕێزان حیدر احمد) کرد، کە مامۆستایە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مێرگەسۆر. ناوبراو وەک کارێکی خۆبەخشانە، نامیلکەیەکی ژینگەیی بە ناوەڕۆکێکی زانستی و پەروەردەیی ئامادە کردووە و پێشکەشی فەرمانگەی ژینگەی کردووە.

ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و پەروەردەکردنی نەوەی نوێیە لەسەر بنەماکانی پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەکە.

لە دیدارێکدا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران دەستخۆشی و پێزانینی ئاراستەی مامۆستا ڕێزان کرد و ئەو هەنگاوەی بە “نیشتمانی و پڕ بایەخ” وەسف کرد. جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی مامۆستایان و توێژە پەروەردەیییەکان لە پڕۆسەی هۆشیاریی ژینگەییدا، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەوز و پاراستنی جوانییەکانی سروشتی کوردستان.

ئەم جۆرە چالاکییە خۆبەخشانە لە کاتێکدایە، کە فەرمانگەی ژینگەی سۆران بەردەوام کار لەسەر فراوانکردنی کلتووری ژینگەدۆستی دەکات و هانی هاووڵاتیان و دامەزراوەکان دەدات بببنە بەشێک لە پاراستنی ژینگەی دەڤەرەکە

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا

یاسین

بەپەلە.. هەڵوێستی دووپەرلەمانتاری مەسیحی لەبارەی تیرۆرکردنی عەقید زەید عادل

دڵشاد

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین