لەگەڵ نزیکبوونەوەی لەداخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان و هەوڵی یانەکان بۆ پڕکردنەوەی پێویستی پێکهاتەکانیان لە کۆتا ساتەکاندا، داهاتووی کۆدی گاکپۆی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی دەکەن.
لەبەرامبەر ئەم سیناریۆیەدا، پێگەی کەوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەستیان بە هەوڵەکانکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی پێدرۆ نیتۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانیان.
کارگێڕی یانە ئینگلیزییەکە تەنانەت ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی چێڵسی بکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا، تاوەکو بیکەنە شوێنگرەوەیەکی فەرمی بۆ گاکپۆ لە ئەگەری رۆیشتنیدا، هەرچەندە یانەکە خۆیشی بە باشی دەزانێت کە ئەم ئەرکە قورسە و چێڵسی بە ئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکەی نابێت.

