بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ پڵاسی فەرەنسی، عوسمان دێمبێلی ئەستێرەی دیاری پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی بۆ دوو ساڵی تر و تا ساڵی 2030 لەگەڵ یانەی پایتەخت بمێنێتەوە.
دێمبێلی کە لە هاوینی 2023 لە بەرشەلۆنەوە ڕووی لە پاریس کردبوو، دوای ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ بووە ڕابەری سەرەکیی یانەکە، ساڵی ڕابردووش دوای تۆمارکردنی 35 گۆڵ و 16 ئاسیست لە 53 یاریدا، بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیدا خەڵاتی تۆپی دۆری بەدەستهێنا.
سەرەڕای ئۆفەرە گەورەکانی عەرەبستانی سعوودی و یانە گەورەکانی ئەوروپا، ناوبراو مانەوەی لە پاریس هەڵبژاردووە بەهیوای ئەوەی بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک لەگەڵ یانەکە ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا.

