بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: بە مەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی، لە ڕێکەوتی 2ـی ئەیلوولی 2026ـەوە وەرگرتنی مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا، تەنیا ئەو کەسانەی مامەڵەکانیان لێ وەرگیراوە، دەتوانن بۆ وەرگرتنی کارتەکانیان سەردان بکەن، بەپێی ئەو ماوەی کە بپیان دیاریکراوە.

