zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

ئەمرۆ یەکشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان. لەم ڕووەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە سەرۆک کۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم : ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەل بوونی تۆزو خۆڵ

سەڵاح

مەزڵووم عەبدی: سوپاسی پشتیوانی  مەسرور بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم

سەڵاح

قیڕتاوكردنی ڕێگای دووسایدی ( هەولێر – کۆیە ) بەچڕی بەردەوامە

یاسین