zagros news agency

تەرمی ئەو گەنجەی ڕواندز کە بۆ ڕاوەماسی چووبوو لە گەلی خاڵەڕەش دۆزرایەوە

دوای دوو ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2026، تەرمی گەنجێکی دانیشتووی شارۆچکەی ڕواندز بە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیل لە شوێنی ڕاوکردنەکەی لە گەلی خاڵەڕەش دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

ئیبراهیم ئیسماعیل بە مەبەستی ڕاوەماسی بەرەو ناوچەی گەلی خاڵەڕەش لە سنووری قەزای ڕواندز بەڕێکەوتبوو، بەڵام دوای بەسەربردنی ماوەیەک پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەریدا پچڕا و دیار نەما. بەهۆی سۆراخنەکردنی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، نیگەرانی لای کەسوکارەکەی دروست بوو، کە ڕاستەوخۆ دەستەیان بە سۆراخکردنی کرد.

​دوابەدوای بێسەروشوێنبوونی، لەسەر داوای بنەماڵەکەی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران بە هاوکاری کەسوکار و خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە هەڵمەتێکی فراوانی گەڕانیان لە دۆڵ و کوێستانەکانی دەوروبەری گەلی خاڵەڕەش دەستپێکرد. لە سەرەتای گەڕانەکەدا، تیمەکان توانییان دەست بەسەر کەلوپەل و ئامێرەکانی ڕاوەماسی ناوبراودا بگرن، ئەمەش بووە ئاماژەیەکی بەهێز کە گەنجەکە لەو جوگرافیایە دوور نەکەوتووەتەوە و ڕووداوێکی نەخوازراوی بەسەردا هاتوو.

​بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند کە پاش هەوڵێکی چڕی تیمەکانی ڕزگارکردن و هاووڵاتییانی ناوچەکە، سەرە ئەنجام بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ناوبراو لەناو دۆڵەکەدا دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کەوتنەخوارەوە یان خنکانی گەنجەکە دەستی پێکردووە و جەستەی کۆچکردوو ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەواوەتی و ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر پیشانگای JOBS.KRD بۆ رەخساندنی هەلی کار کرایەوە

دڵشاد

وەزیری نەوت: زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە

سەڵاح

کۆمپانیای Google هاوبەشی لەگەل دوو کۆمپانیای گەورە دەکات

یاسین