zagros news agency

ئارسناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ پاز چڕتر دەکاتەوە

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی چڕتر کردووەتەوە بۆ گواستنەوەی نیکۆ پازی تەمەن بیست و یەک ساڵانی ئەرجەنتینی لە ڕێگەی یانەی کۆمۆی ئیتالییەوە بە داواکارییەکی تایبەتی میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاجێسی ئیسپانی ئارسناڵ دەیەوێت بەهۆی بەتوانایی پاز لە یاریکردن لە هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر و باڵی چەپدا پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات تا جێگرەوەیەکی بەهێز بۆ مارتن ئۆدیگارد دابین بکات.

پاز کە هاوینی دووهەزار و بیست و پێنج بە شێوەیەکی هەمیشەیی پەیوەندی بە کۆمۆوە کرد دوای ئەوەی گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتکرایەوە، پێشتر ئۆفەری لە ئینتەر میلانەوە پێگەیشتبوو بەڵام ڕێککەوتن نەکرا.

لە ئێستادا سکاوتەکانی ئارسناڵ ئامادەکاری دەکەن تا لە هەشت یاریی داهاتووی کۆمۆدا لە ئیتالیا چاودێریی وردی ئاستی پاز بکەن و بڕیار لەسەر پێشکەشکردنی ئۆفەری فەرمی لە گواستنەوەی زستانی داهاتوو یان هاوینی دووهەزار و بیست و حەوت بدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی گەرمە ئەستێرەیەکی یانەی هەولێری گواستەوە ڕیزەکانی

یاسین

گواردیۆلا؛هیچ یاریزانێک دەرفەتی یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتناکاتەوە

یاسین

لەسەر زینچیکۆ شەڕە

یاسین