zagros news agency

هەنگاوەکانی گەڕانەوەی دی یۆنگ و لێدوانە گرنگەکانی فیلیک لەبارەی بەرشەلۆنەوە

هەنسکی فیلیک جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی فرەنگی دی یۆنگ جێگیرە و قۆناغی چارەسەرکردنی بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا دەچێتە پێش و ئەگەر هەیە دوای پشووی نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

لە لایەکی ترەوە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەدا کە بەرشەلۆنە چەندین یاریزانی شایستەی لە ڕیزدایە کە توانای بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیان هەیە بەتایبەت ئەو ستارانەی کە نازناوی مۆندیال و دەستکەوتی گەورەیان تۆمار کردووە.

سەبارەت بە لایەنی تاکتیکی فیلیک دووپاتی کردەوە کە پەیڕەوکردنی فەلسەفەی یانەکە مانای نەگونجاندنی نییە لەگەڵ هەلومەرجی یارییەکان و ئەوان لەسەر بنەمای هێزی ڕکابەرەکانیان دەستکاری نەخشەکان دەکەن بەڵام باوەڕێکی تەواویان بە ڕێبازی یانەکە هەیە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتنی گەورەی بۆ هێناونەتە ئاراوە.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا ستایشی ئاستی گۆردۆنی کرد و بە یاریزانێکی نایابی ناوبرد کە پابەندبوونی تەواوی بە پلانەکانیەوە هەەیە و بە گرێبەستێکی سەرکەوتوو و بەسوودی زانی بۆ یانەکە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاسین

جاک گریلیچ مانەوەی دەوێت لە ئیڤەرتۆن

یاسین