zagros news agency

رێوڕەسمی یادکردنەوەی ٥٠ ساڵەی هاتنی کورد بۆ ئەمریکا لە ناشڤیل بەڕێوەچوو

لقی حەوتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا و کەنەدا، کۆڕێکی بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی هاتنی کورد بۆ ئەمریکا و کەنەدا سازکرد کە لەسەر بڕیاری سەرکردایەتیی شۆڕشی ١١ی ئەیلوول، هەندێک لە کادیر و خوێندەواران چوونە هەندەران بۆ ئەوەی دەنگ و داواکارییەکانیان بە گەل و کاربەدەستان بگەیەنن.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر، ئیپاک ئیسماعیل بەخێرهاتنی میوانانی کرد و پێشوازی لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.

پاشان، حیکمەت بامەرنی، بەرپرسی لقی حەوتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا و کەنەدا، پەیامی تایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ئەم یادە خوێندەوە.

لە پەیامی سەرۆک بارزانیدا، جەخت لەسەر یەکڕیزیی کوردان، بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ ڕەوەندەکانی دیکە، ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێساکانی ئەمریکا، خۆپاراستن و پەرەپێدانی زمان و کولتووری کوردی و خەباتکردن بە یەک تێز بۆ مافەکانی گەلەکەیان کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پانێڵێک لە پسپۆڕانی دۆزی کوردی بەڕێوەچوو:

پڕۆفیسۆر ئەدمۆند غەریب: باسی ڕۆڵی کوردەکانی لە ناساندن و بڵاوکردنەوەی کێشەی کورد لەناو دام و دەزگا و گەلی ئەمریکیدا کرد.

ئەحمەد فەرهادی، وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆی نیویۆرک، باسی هاتنی کورد بۆ ئەمریکا پێش هاتنی ڕەوەندی سەرەکی کرد. هەروەها پڕۆفیسۆر غازی زێباری، باسی هاتنی خۆی بۆ ئەمریکا و هاندانی گەنجانی کرد بۆ خوێندن و پشتگیریکردنی گەلەکەیان، کە وەک نموونەیەک بە ماندووبوون گەیشتووەتە ئەو پلەیە.

ڕۆژیا ئاوارە تەیب، تەمەنی ٨ مانگ بوو کە هاتە ئەمریکا، بەڵام زمان و کولتووری کوردی بە شانازی دەزانێت و لە ڕووی خوێندن و کاریشەوە زۆر سەرکەوتوو بووە.

بەشداربووان:

پەنابەرانی ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٧٧، پێشمەرگەکانی کوردستان لە ئەمریکا و کەنەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، هەندێک ڕێکخراوی کوردستانی لە ئەمریکا و کوردانی چوار پارچەی کوردستان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژی زمانی دایک

گوران

ڕاگەیاندنی ئەمنی: ٢٢٥٠ تیرۆریست لە سووریاوە وەرگیراونەتەوە

سەڵاح

چەند مانگێک بەسەر دیداری ترەمپ و شی تێپەریوە هێشتا شکردنەوە بۆ ئەم سەردانە دەکرێت

گوران