zagros news agency

واشنتن هەڕەشەی تێکشکاندنی تەواوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران دەکات


لە پەرچەکردارێکی تونددا بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا، واشنتن هەڕەشەی لەناوبردنی تەواوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران دەکات و هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاش (سێنتکۆم) پێنج تانکەری نەوتی سەر بە سوپای پاسدارانیان لە کەنداوی عومان و نزیک دوورگەی خارک تێکشکاند.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە دەریاییەکانیان بەردەوام بێت، ئەوا تەواوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئەو وڵاتە لەناو دەبەن.

​هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” ڕایگەیاند، هێزەکانیان وەک وەڵامێک بۆ ئامانجگرتنی کەشتییەکی جەنگییان، ٤ کەشتیی نەوتهەڵگریان لە کەنداوی عومان و تانکەرێکی دیکەیان لە نزیک دوورگەی خارک پێکاوە و تێکیان شکاندوون، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانی ئەمریکا بکەوێت. سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تانکەرانە بەشێک بوون لە تۆڕێکی نهێنیی بازرگانیی ئێران بە بەهای ملیاران دۆلار کە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە بەکارهێنراون.

پەرەسەندنی ئەم ئاڵۆزییانە و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی کەرتی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، نیشانەی چوونە نێو قۆناغێکی مەترسیداری ڕووبەڕووبوونەوەی دەریاییە. وەک سێنتکۆم جەختی لێکردووەتەوە، ئەم کردەوانە دەریانخست کە تاران توانای بەرگریکردنی لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی خۆی لە ئاوەکانی ناوچەکەدا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی لە دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دەكەن

سەڵاح

ئەمڕۆ کاتژمێر 6ى ئێوارە ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی: پرسی مووچە بەمزووانه چارەسەر دەبێت

سەڵاح